مان یونایتید چاوی لەئامانجێكی ریاڵ مەدریدە

وەرزش

16/03/2020‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی چاوی لەوە یاریزانێك بكرێت، كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كردوویەتی بەئامانج‌و دەیەوێت بكرێت.

بەپێی سەرچاوەكان، مان یونایتید چووەتە كرێبڕكێی كڕینی یاریزانی هۆڵەندی دۆنی ڤان دی بیك، كە یاری بۆ یانەی ئایاكس ئەمیستەردام دەكات.

یانەی ریاڵ مەدرید لەهاوینی رابرووەوە، چاوی لەكڕینی ئەو یاریزانەیەو چەند هەوڵێكیشی داوە بۆ كڕینی ڤان دی بیك.

ڤان دی بیك تەمەنی 23 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی ریاڵ مەدریدو مانچستەر یونایتیدیش دەیانەوێت ئەو یاریزانە بكڕن.

هـ ـ ح