ئایندەی سوریا.. ناوچەیەكی دابڕێنراو یان دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری

ڕاپۆرت

17/03/2020‌ 918 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی گەمەی توركیا و ئوردن و ئیسرائیل لەسەر تاوڵەی شەترەنجی سوریا، ئەوەیان بیر چووە سوریا وڵاتێكی خاوەن سەروەرییە، ئەی چارەسەر‌ چییە؟

بەپێی راپۆرتەكە، لە ئێستادا ئاگربەستێكی فشەڵ لە ئیدلبی سوریا لەئارادایە، هەندێك كات دەبەخشێت بۆ ئەوەی دووبارە بیر بكرێتەوە، وڵات لە ئایندەدا چاوەڕێی چییە؟ یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی ئەم دۆخە ئەوەیە ژمارەیەك لە وڵاتانی دراوسێی سوریا بە وڵاتێكی سەربەخۆی ئەژمار ناكەن، پێویستە ئەو حسابە بكەن، تاوڵەی شەترەنج زۆر دورە لەبەرژەوەندییەكانی گەلی سوریا.

ئەنقەرە دەیەوێت باكووری سوریا بكاتە ناوچەیەكی دابڕێنراو، بە عینادی خۆشی دەیەوێت قەناعەت بە جیهان بكات بەلای كەمەوە بەشێكی ئیدلیب ناوچەیەكە بۆ بەرژەوەندییەكانی و زاڵ بوون بەسەریدا زۆر پێویستە بۆ ئاسایشی ناوخۆی توركیا و لە پێناو رێگرتن لە رۆشتنی زیاتری پەنابەران بۆ ئەوروپا.

ئوردن بەهەمان شێوە و بەهەمان ئەو پاساوانە، هەوڵێكی هەمان شێوە دەدات، بەڵام لە باكوور نا، بەڵكو لە باشووری سوریا، لە هەردوو پارێزگای درعا و سوەیدا، هەروەها قسە لەسەر ئەوە هەیە سنوور توندو تۆڵ بكات و دەرچەی مرۆیی و خێوەتگەی پەنابەران دروست بكات.

ئیسرائیلیش لەم دۆخەدا پێی باش نییە رەفتاری داگیركردنی زەوی بگرێـتە بەر، بەڵكو رێگەیەكی جیاوازی هەیە، بەپشت بەست بەو راستیەی داواكاریەكانی دیمەشق لە بەرزایەكانی جۆلان پشتیوانی یاسایی هەیە. 

هەروەها بەبێ ئەوەشی باس لە دەرچەی مرۆیی یان ناوچەی دابڕێنراو لە نزیك سنوورەكەی بكات، بەڵكو ئەو تەكتیكە پەیرەو دەكات، كە زۆرترین زیان بە ئێرانییەكان لە سوریا بگەیەنێت لە میانی هێرشی رۆكێتی و پرۆسەی هێرشی ئاسمانی بەردەوام.

زۆربەی زۆری شارەزا سەربازییەكانی جیهان لە ئەمرۆدا وای دەبینن سوپای سوریا پاش ئەوەی لە شەڕەكانی ئەم دواییەدا سەركەوتنی بەدەست هێنا، هێرشەكانی بەردەوام دەبێت و ئامانجی پاككردنەوەی گروپە تیرۆریستییەكانە بە هەموو شێوەكانییەوە، دۆخەكەش وا دەكات هەموو ئەوانەی پشتیوانی ئەم گروپانە دەكەن مانەوەیان قورس بێت و هیچ رێگەیەكی تریان نەبێت.

بۆیە شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لە واقیعدا پێشتر و ئێستاش زامنی یەكەم بێت بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە