مانچستەر سیتی نرخی ریاز مەحرەز دیاری دەكات

وەرزش

17/03/2020‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد، یانەی مانچستەر سیتی نرخی یاریزانی یانەكەی ریاز مەحرەزی جەزائیری دیاری كردووە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە یانەی مان سیتی ئامادەیە لەهاوینی داهاتوو مەحرەز بفرۆشێت، بەمەرجێك ئەو یانەی دەیەوێت بكرێت بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ریاز مەحرەز بكرێت‌و بیكاتە یاریزانی باخچەی شازادەكان.

مەحرەز پێشتر بە گرێبەسێكی 61 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی رووی لەیانەی مان سیتی كرد، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح