شارپرێس:
پاوڵۆ ماڵدینی، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، پاوڵۆ ماڵدینی، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا و كوڕه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
باسی له‌وه‌شكردووه، ماڵدینی و كوڕه‌كه‌ی له ئێستادا كه‌ره‌نتین كراون و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
پێشتریش میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردبووه‌وه كه پاوڵۆ دیبالا، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی وڵاته‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بووه و له ئێستا كه‌ره‌نتینه كراوه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئیتاڵیا رایانگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناوچه‌كانی ئیتاڵیا گیانیانله‌ده‌ستداوه له دو هه‌زارو 549 حاڵه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زارو 95 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زارو 251 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه، به‌وه‌ش كۆی توشبوان به‌كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشتوه‌ته 25 هه‌زارو 515 حاڵه‌ت.
ئیتاڵیا به‌یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپاو لەدوای چینیش بەدوه‌م وڵاتی جیهان دێت بۆ تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.