كۆمپانیایه‌كی چینی گرێبه‌ستی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیی عێراقی به‌ده‌ستهێنا

عیراق

23/03/2020‌ 384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیایه‌كی چینی توانی گرێبه‌ستێكی نه‌وتیی، له‌یه‌كێك له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی عێراق بباته‌وه‌.

كۆمپانیای "سی بی ئه‌ی سی سی" بۆ ئه‌ندازیاریی و پێتڕۆڵ، گرێبه‌ستێكی ئه‌ندازیاریی له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتیی "مه‌جنون" له‌ له‌ عێراق برده‌وه‌.

به‌های گرێبه‌ستی كۆمپانیا چینییه‌كه‌ 203.5 ملیۆن دۆلاره‌ و بۆ جیاكردنه‌وه‌ غاز له‌كبریتی كیڵگه‌ی نه‌وتیی مه‌جنون-ه‌.

كێڵگه‌ی نه‌وتیی مه‌جنون ڕۆژنامه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 240 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌، كۆمپانیا چینییه‌كه‌ ده‌یه‌وێت تا ساڵی 2021 ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگه‌یه‌ بگاته‌ 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌.

ڕ. ج