شارپرێس:
كۆمپانیای فۆلكس واگن، خۆی ئامادەدەكات بۆ پەردەلادان لەسەر ئۆتۆمبیلێكی نوێ، كە توانای كێبڕكێی لەگەڵ ئۆتۆمبیلی Tiguan ی بەناوبانگ هەیە.
هەواڵە دزەپێكراوەكان دەڵێن: ئۆتۆمبیلە نوێیەكە ناوی Nivus ە و بەشی بەرازیلی كۆمپانیاكە بەرهەمی دەهێنێت، قەبارەی ئۆتۆمبیلەكەش مامناوەندە و درێژییەكەی 4 مەترە، بەڵام ناوەوەی فراوانە.
لە ناوەوە شاشەیەكی لەمسی تێدایە بۆ مەڵتی میدیا و بینینی چواردەوری ئۆتۆمبیلەكە لە ڕێگەی كامێرای بچووكەوە بەكاردەهێنرێت و كوشنەكان بە درێژی 256 سانتیممەتر دەتوانن لە یەكتر دوربكەونەوە.
ئۆتۆمبیلەكە تایبەتمەندی ڕۆیشتن بەسەر ڕێگا سەخت و دژوارەكاندا هەیە و دژەخلیسكە، هەروەها تایبەتمەندییەكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتووی تێدایە، كە ئۆتۆمبیلەكە لە ڕێگا خێراكان دەپارێزێت.
ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی تۆربۆیە بە كێشی 114 ئەسپ، بزوێنەرێكی بەنزینی هەیە بە فراوانی 1.6 لیتر و كێشی 126 ئەسپ و گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕی هەیە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ