شارپرێس:
ڕینات بۆگدانۆف، پزیشكی تایبەتی دەمارەكان، باسی لیستی كۆمەڵێك خواردنی كردووە، كە یارمەتی باشبوونی میزاجی مرۆڤ دەدەن.
پرۆفیسۆر رینات لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی نۆڤۆستی وتی: ئەو خواردنانەی میزاجی مرۆڤ باش دەكەن ئەو خواردنانەن هۆرمۆنی سیرۆتۆنین بەرهەمدەهێنن، كە بەرپرسن لە هەستی ئەرێنی مرۆڤ. خواردنەكانیش بریتین لە: مۆز، چوكولاتە، پەنیر، بەرهەمی شیرەمەنی، گۆشتی مریشكی توركی و گۆشتی كەروێشك، چونكە ئەم خواردنانە مادەی تربتۆفانیان تێدایە، كە هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین ڕێكدەخەنەوە.
هەروەها ڕووەكی جینسێنگی ئاسیایی و گژوگیای لیمۆ یارمەتی میزاجی مرۆڤ دەدەدن، پێویستە ژەمە خۆراكەكان یەكسانی لەخواردنەكاندا تێدابێت، پێویستە ڤیتامین هەبێت و ڕێژەی كاربۆهێدرات و شەكر كەم بێت.
باسی لەوەش كرد، كە پێویستە ڕۆنی ئاژەڵ و بەرهەمەكانی زەیت، وەكو زەیتی زەیتون بخورێت
لە درێژەی قسەكانیدا پرۆفیسۆردا وتی: پێویستە ئەو خواردنانە بخورێن، كە بە ئۆمیگا 3 دەوڵەمەندن وەك ماسی و چەرەسات، پێویستە ئەو خواردنانەیش بخورێن، كە ڤیتامین B ییان تێدایە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ