سەندیکاى رۆژنامەنوسان داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەکات شکۆى رۆژنامەنوسان بپارێزن

کوردستان

25/03/2020‌ 258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەندیکاى رۆژنامەنوسان داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات شکۆى رۆژنامەنوسان بپارێزن کە وەک سەربازى ون لە هەڵمەتی ڕووبەڕووبونەوەی پەتای کۆرۆنا زانیاریەکان بۆ وەرگران دەگوازنەوە.

لە راگەیەنراوێکدا، لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی ومافی رۆژنامەنوسان بەبۆنەی پێشێلکردنی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرامبەر رۆژنامەنوسان لەبەرواری ١٣ ئازاری ٢٠٢٠ بە بەیانی ژمارە ١١ ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە تێیدا هاتووە رۆژنامەنوسان بریاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی ناوەوە دەرەوەی پارێزگاو شارەکان نایانگرێتەوە،بەڵام بەردەوام رۆژنامەنوس لە پارێزگاو شارەکانی هەرێمی کوردستان سکاڵا لای لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنوسان تۆمار دەکەن و رێگریان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لێ دەکرێت و پێشێلکاری جۆراوجۆریان بەرامبەر دەکرێت.


سەندیکاى رۆژنامەنوسان داوا لەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێز لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ و پاراستنی ئازادی رۆژنامەنوسی و شکۆی رۆژنامەنوسان بگرن کە بەردەوام وەک سەربازێکی ون لە هەڵمەتی ڕووبەڕووبونەوەی پەتای کۆرۆنا زانیاریەکان بۆ وەرگران دەگوازنەوە.