وەزیری تەندروستی: كێشەكانی هەڵەبجە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەسەر دەكەین

کوردستان

26/03/2020‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەردانێكیدا بۆ هەڵەبجە بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی وت: هاتووین بۆ هەڵەبجە تا ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ئاماەكارییەكان لە كونتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە‌شارەكە تاوتوێ و چارەسەر بكەین.

سامان بەرزنجی لەمیانی لێدوانەكەی وتیشی: لەداهاتوودا لە هەڵەبجەش خەریكی ڕاهێنان بەكارمەند و پزیشكانین تا كێتی شیكاری و دیاریكردنی نەخۆشی كۆرۆنا لەپارێرگای هەڵەبجە وەك هەر سێ پارێزگاكەی تر هەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا تەركیزی حكومەت لەسەر نەخۆشی كۆرۆنایەو بودجە لەمبارەوە بۆ شوێن و ناوچەكان بۆ ڕێكارەكانی تەندروستی و خۆپارێزیكردن كراوەیە.

ڕۆنیشیكردەوە، ئێستا ئێمە لە قۆناغی كونتڕۆڵكردن و چارەسەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناداین و ئەگەر پێویستی و بەرژەوەندی هاووڵاتی لەوەدا بێت ماوەی پشوو، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئەم مەبەستە درێژبكرێتەوە، ئەوا لەمبارەوە بڕیاڕی درێژكردنەوەی قتدەغەی هاتوچۆ و پشوو لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا دەدەین.

دكتۆر سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی دۆخی ناوچەكان و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە لە هەر سنورێك بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ ئەوە جێگاو شوێنە دابیندەكرێت و هەردوێنێش تیمەكانی وەرگرتنی پشكنین و سەمپڵ وەرگرتنمان لە شاری دەربەندیخان زیاتر كرد، تا بتوانین ڕێگری لە تەشەنەكردنی زیاتری بكەین.

وەزیری تەندروستی ڕێنمایی بەهاوڵاتیانیشداو وتی: دەبێت هاوڵاتیان خۆیان پابەند بن و لەماڵەكانیاندا بۆ تووشنەبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بمێننەوە، چونكە ناكرێت لەهەر كۆڵان و گەڕەكێكدا هێزی ئەمنیی بۆ خۆپارێزییان دابنرێت.



بەپەلە