بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی راكردنی راوێژكارێكی بۆریس جۆنسۆن دوای راگەیاندنی تووشبوونی بەكۆرۆنا

جیهان

29/03/2020‌ 2972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە گوایە راوێژكارێكی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیایە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە، ئەو راوێژكارە لەبینای ئەنجوومەنی وەزیران رادەكات، وەك میدیاكانیش باسیان كردووە، ئەو رووداوە دوای ئەوە بووە راگەیەنراوە، بۆریس جۆنسۆن تووشی ڤایرۆسی كرۆنا بووە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە، بەشێوەیەكی فراوان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوەو راوێژكارەكەش ناوی دۆمینیك كامینگزە.

رۆژی هەینی رابردوو راگەیەنرا، كە بۆریس جۆنسۆن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو بەو هۆیەشەوە لەماڵەوە خۆی كەرەنتین كردووە.

هـ ـ ح