دەوڵەمەندەكانی ئاسیا لە ترسی كۆرۆنا دورگە دورە دەستەكان دەكڕن

لە میدیاکانەوە

31/03/2020‌ 980 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
لەكاتێكدا بەشێكی زۆری خەڵك لە ئەوروپا و ئەمریكا خۆی دابڕیوە لە ئەپارتمانێكی 100 مەتر دوجا-دا، كەچی دەوڵەمەندەكانی ئاسیا پەناگەیەكی سەرنجڕاكێشتر بۆ ژیان هەڵەبژێرن.

بەقسەی بریكاری فرۆشیارەكانی جیهان، ئەوان نقومبوون لەنێو پرسیاركردنی دەوڵەمەندەكانی ئاسیا، كە وەبەرهێنەرن و دەتوانن دووركەونەوە لەو نەخۆشییانەی كە هەن، ئەویش بە رۆیشتنیان بۆ شوێنك دوو لەترسی كۆرۆنا ڤایرۆس.

لەمەش گرنگتر، لەكاتێكدا هەندێك لە كەسە تایبەتەكان تا 100 ملیۆن دۆلاریش دەدەن بە دورگەیەكی بچووك، هەروەك ئەوەی شوقەیەك لە هۆنگكۆنگ بكرێت بە 55 هەزار دۆلار.

ئیدوارت دی مالیت مۆرگان لە تیمی فرۆشیاری (سۆپەر نیم فرانكی نێو دەوڵەتی) لە لەندەن و تایبەتمەند بە فرۆشتنی دورگە تایبەتەكان بۆ رۆژنامەی زە نیویۆرك تایمز دەڵێت: نرخی دورگە تایبەتەكان زۆر زیادیكردووە لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە لە وهان-ی وڵاتی چین لە مانگی دیسێمبەری 2019ەوە.

ئەو دەشڵێت: سەبارەت بە هەندێك لە كڕیارەكان تەنیا ئامانجیان ئەوەیە پارێزراوبن، چونكە دۆخی جیهانی ئێستا وادەخوازێت پەناگەیەكی ئارام و سەلامەت هەبێت، كڕیارەكان پێیان وایە پارە بۆ خۆشی و سەلامەتی شەخسییە.

باس لەوەشدەكات، كە كڕیارە (ئاسیا)ییەكان وەك شوفێر وان، جوانی و باشیان ناوێت، تەنیا ژینگەیەك بێت سەلامەت بن تێیدا.

كریس كۆرۆلۆ، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دورگە تایبەتەكان لە ئۆنتریۆ-ی خۆرئاوای كالیفۆرنیا و خاوەنی دورگەی گلادن، كە هەر شەوێك مانەوە لە دورگەكەی بە 3 هەزار و 695 دۆلارە. دەڵێت: "نرخی دوورگەكان تێكڕا بەرزبوونەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی سەر دەریای كاریبی و ئەمریكا". 

هەروەها دەشڵێت: "كڕیارەكانی ئاسیا بەشی زۆریان وەبەرهێنەری وریان، بۆ شوێنێك ئەگەرێن، كە فرۆشتیانەوە زیانێكی زۆر نەكەن".

هەروەها رۆژنامەی نیویۆرك تایمز نوسیویەتی، كە كۆمپانیای كۆرۆلۆ لیستێكی خستە بەردەستمان، كە 700 دورگەی تێدا بوو، كە لەم مانگەدا فرۆشراون، كە لە 2.5 هێكتارەوە لە نۆڤسكۆشا-ی كەنارەكانی باكوری خۆرئاوای كەنەدا بە 95 هەزار دۆلار تا 9 هێكتار –ی زەوی نۆسا ریۆ لە دورگەی سەلمۆن لە كەنارەكانی باكوری زەریای هێمن لەئەمریكا بە 25 ملیۆن دۆلار. یاخود دورگەی پەمپكین كی لە فلۆریدا نرخەكەی بە جۆرێك بەرزبۆتەوە لە خەیاڵ دەرچووە و بووە بە 95 ملیۆن دۆلار.