وەزارەتی تەندروستی هەرێم 11 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا راگەیاند

کوردستان

02/04/2020‌ 913 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران کە شەش پیاو و دوو ئافرەت و سێ منداڵ بەم شێوەیەی خوارەوە:

ئاماژەى بەوەشکردوە، حەوت حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە، هەروەها سێ منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، یەک لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.