شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گه‌ڕونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 190 توشبوو، لەنێویاندا 2 مردن هەیە و 61 نەخۆش چاکبوەتەوە، و ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.