لایەنەكان لەگفتوگۆی تاكلانەیەی پارتی‌و یەكێتی لەگەڵ زورفی نیگەرانن

کوردستان

05/04/2020‌ 1262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەكە لەبزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامی، لەو هەڵوێستەی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی نیگەرانن، كە تاكلایەنە گفتوگۆیان لەگەڵ عەدنان زورفی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەچەند رۆژی رابردوو لەسەر ئاستی جیاواز لەچەند رێگەیەكەوە، بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی گفتوگۆیان لەگەڵ عەدنان زورفی راسپێراو بۆ پێكهێنانی كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو هەنگاوەی پارتی‌و یەكێتی بەرپرسانی گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتووی نیگەران كردووە، بەوەی پێیان وایە ئەو هەنگاوە تێكدانی یەكڕیزی كوردە لەبەغداو لەو بارەشەوە نیگەرانییەكانیان گەیاندووە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، گفتوگۆكانی پارتی‌و یەكێتی لەگەڵ زورفی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بووەو تائێستا وردەكاری گفتوگۆكان بەو بارەوە نەخراوەتەڕوو.

رۆژی شەممە نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، كە عەدنان زورفی سەرۆك وەزیری راسپێرداو كارنامەی حكومەتەكەی رادەست كردوون.

عەدنان زورفی لەناوەڕاستی مانگی رابردوو لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق راسپێرا بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و بەشێك لەلایەنە شیعییەكان رازی نین بەراسپاردنی.

هـ ـ ح