شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند، چوار تووشبووی كۆرۆنا له كه‌ركوك چاكبوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنیینه‌كان ده‌ركه‌وت كه چوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی په‌ڕاندووه.
راشیگه‌یاندووه، تا ئێستا 10 تووشبووی كۆرۆنا له ژێر چاودێریدان.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا له عێراقدا 961 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 61 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه، 279 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.