ئیدارەى راپەڕین قەدەغەکردنى هاتووچۆى گشتى لە راپەڕین راگەیاند

کوردستان

09/04/2020‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەسەعات ٦ی بەیانی هەتا ٦ی ئێوارە قەدەحەی هاتووچۆی گشتی جێبەجێ دەکرێت.
لە راگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندوە،  سبەینێ لەسەعات ٦ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارە قەدەغەی هاتووچۆی گشتی رادەگەیەنرێت و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆڵەتیشیان هەیە ناتوانن هاتووچۆ بکەن.


دەقی راگەیەندراوەکە.............
ئاگاداریەکی #بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینـ
ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە بەیانی ڕۆژی 10/4/2020لەکاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەهەموو شێوەیەک هاتووچۆ قەدەغەیە جگە لە ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاری، هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەر دەکرێ.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

س.هـ