لەهەڵەبجە چوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبووەنەوە

کوردستان

18/04/2020‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
بەڕێوبەربەری تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجه چاک بوونەوە.

دکتۆر ئازاد موستەفا بەڕێوبەربەری تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، چوار تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجه چاک بوونەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەم تووشبوانە ئەوەی زیاتر لە ٣هەفتە لە ناو قاوشی تایبەت بە كۆرۆنا بوون کە پاش وەرگرتنی چارەسەر  چاکبوونەوە  و ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

بەڕێوبەربەری تەندروستی هەڵەبجە لەبارەی تەمەنی چاکبووەکانەوە ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لەوان پیاوێكی ٧٣ساڵ و دوو ژنی ٧٢ و ٣٧ ساڵەو منداڵێكی ٥ ساڵانە، کە سەرجەمیان ئەندامانی خێزانێكن.

بەگشتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە22کەسی تووشبو ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، کە 14لەوان چاکبوونەتەوە و 8لەوانیش ماونەتەوە و لە قۆناغی چارەسەر وەرگرتن و تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکەدان.