ئەمریكا لەڕێگەی مانگی دەستكردەوە چاودێری جوڵەی كیم جۆن ئۆنی كردووە

لە میدیاکانەوە

26/04/2020‌ 2229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
بەپێی گرتەیەكی مانگی دەستكردی تایبەت بە كۆریای باكوور، كە لە واشنتۆن-ی پایتەختی ئەمریكا جێگیرە، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا، شەفەمەندەفەرە تایبەتەكەی كیم جۆن ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور، جوڵەی پێ نەكراوە.

پرۆژەی چاودێریكردنی ٣٨ نۆرس، رۆژی ٢٥ی ئەپرل لە ڕێگەی زە نیو یورك تایمزەوە ئاشكرایكردووە، كە شەمەندەفەری خێزانیی كیم لە شاری ونسان لە ٢١ ی ئەپرڵ تا ٢٣ ی ئەپرل ھیچ جوڵەیەكی پێنەكراوە.

لەكاتێكدا ئەو شەمەندەفەرە بە بەردەوامی كیم و خێزانەكەی بەكاریدەھێنن، كە درێژی شەمەندەفەرەكە نزیكە ٢٥٠ مەترە و لە ١٥ ی ئەپل جوڵاوە تا ٢٠ ی ئەپرل، بەڵام لە دوای ئەوە وەستاوە و جوڵەی نەكردووە.

گۆمەڵگەی ونسان ناوچەیەكی فراوان و نیشتەجێی سەرۆكی كۆریایە، جگە لەم شەمەندەفەرە نۆ بینای حەوانەوەی گەورەی تێدایە، ئەو بینایەی كیم لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لێی نیشتەجێیە، جگە لەوەی چەند فرۆكەیەكی بچووكیشی تێدایە.

ھەروەھا ڕاپۆرتەكەی مانگی دەستكردی ٣٨ نۆرس، نوسیویەتی: وەستانی شەمەندەفەرەكە بەڵگە نییە لەسەر مان و نەمان و تەندروستی كیم، بەڵكو بەڵگە كیم لەو شوێنە نەماوە، چونكە بەپێی بەڵگە سەلمێنراوەكان كیم لەناوچەیەكی جیاكراوە و تایبەت لە دورگەیەكی خۆرھەڵاتی كۆریا دەژی.

كیم جۆن ئۆن سەركردەیەكی نەوەی سێیەمی بنەماڵەكەیەتی و دەسەڵاتی لە باوكییەوە بۆ ماوەتەوە دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠١١ كۆچی دوایی كرد، بەپێی ڕۆژنامەی ھێڵ ئاشكرا نییە، كە كیم چەكی ئەتۆمی بۆ بەجێماوە یاخود بنیاتیناوە.

ڕۆژی ٢٣ی ئەپرل سەرۆك دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، كاتێك لێیان پرسی كیم جۆن ئۆن نەخۆشە ئەو لەوەڵامدا وتی: پێموایە ھەواڵەكان زۆر ڕاست نین، دواتر بە توانجەوە وتی: ئەگەر وا بێت پەیوەندی دەكەین بە بەرپرسانی كۆریای باكوورەوە.

ترامپ لەڕابردوودا سێ جار ھەڵیداوە كیم بھێنێتە سەر ئەو باوەڕەی واز لە چەكی ئەتۆمی بێنێت، كە بووەتە ھۆی ھەڕەشە بۆ ئاسیا و ئەمریكا، بەڵام گفتوگۆكان نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

ڕۆژنامەی دەیلی ئێن كەی، كە لە بارەگاكەی لە سیئۆل-ی كۆریای باشوورە لە ژمارەی رۆژی ٢٥ی ئەپرل نوسیویەتی: كیم لە ژێر چارەسەری نەشتەرگەریدایە لە ناوچەیەكی دوورە دەست و جیاكراوە لە ھیانگسان لە باكووری پێۆنگ یانگ -ی پایتەخت.