شارپرێس:
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ناكرێت هه‌ركاتێك باوردۆخێكی سیاسی و گۆڕانگاریه‌ك بێته پێش و هه‌ڵبژاردن وپێكهێنانی حكومه‌تی تازه باس بكرێ ، ڕاسته‌وخۆ وك فشار‌و مزایده ده‌ست بۆ ماف و شایسته‌و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببرێت له‌به‌غداوه.
ضیا‌ء بطرس صلیوا، سەرۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه له كاتێكدا هه‌موو جیهان و وڵاتان له ئێستادا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه له پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی خۆیان له‌په‌تای كوڕۆناو دابین كردنی ژیان و سه‌لامه‌تیان. به‌ڵام له‌و قۆناغه سه‌خته‌و ناسكه حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌جیاتی هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان و دابین كردنی ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له موچه‌و بودجه‌و ئه‌وانی تر، كه‌چی بێ ڕه‌چاو كردنی ئه‌و بارودۆخه به‌فه‌رمانێك له ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵساون به ڕاگرتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند به بیانوی ڕێكاری یاسایی و ئیلتزام نه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت به‌ڵام ناكرێ له كاتی بونی هه‌ر ناكۆكی و هاتنه پێشی هه‌ر بارودۆخێك و گۆڕانكاریه‌كی سیاسی ده‌ست بۆ موچه‌ی هاوڵاتیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببرێت و وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێت".
سەرۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ‌و په‌نابردن بۆ دادگای فیدڕاڵی و ڕێكاری یاسایی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكه‌ن نه‌وه‌ك هاوڵاتی بكرێته قوربانی ناكۆكیه‌كان له‌پێناو وه‌رگرتنی به‌ش وپشكی زیاتر له حكومه‌ت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو ڕێكه‌وتنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عادل عبدالمهدیه كه رێكه‌وتن كرابوو له‌كاتی بونی ناكۆكی و كێشه‌ی سیاسی ده‌ست بۆ موچه‌ی هه‌رێم نابرێت و به‌هیچ شێوه‌ك مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابێته به‌شێك له ململانێ سیاسیه‌كان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به ئاشكرا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌نگاو ده‌نێن و پێشلی ده‌ستورو ڕێكه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوو ده‌دات له عێڕاق درێژ كراوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی كابینه‌كانی تری دوای ساڵی 2003 ی به‌غدایه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موو ساڵێك به بیانوه‌ك و له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بڕین و نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ن و ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌ته‌ش بۆ عێڕاقی تازه‌ی دوای ڕوخانی رژێمی به‌عس مه‌ترسیداره‌و ناكرێ هێشتا خه‌ڵكانێك و هه‌ندێ گروپ و لایه‌نی سیاسی هه‌بێت له‌عێڕاق هێشتا به نه‌فه‌سی جیاكاری و تاكڕه‌وی و غه‌در كردن له به‌شێكی تر بیر بكه‌نه‌وه".
سەرۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان رونیشیكرده‌وه: "هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان له به‌غدا له پێناو دابینكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگری كردن له ده‌ست بردن بۆ موچه‌و مافه‌كانی هاوڵاتیان".