دوو تەقینەوە لەكەركوك روویدا

کوردستان

28/04/2020‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو تەقینەوەی خۆكوژی لەكەركوك روویدا، كە تائێستا زیانەكانی تەقینەوەكە بەوردی نەزانراوە.

تەقینەوەكان ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەنزیك بارەگای هەواڵگری عێراق لەگەڕەكی قادسییە روویداوە، كە دوو كەسی خۆكوژ خۆیان تەقاندووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، دوو كەسەكە هەڵگری برێكی زۆر مادەی تی ئێن تی بوون‌و دوای گەیشتنیان بەناوچەیەكی نزیك هەواڵگری عێراق خۆیان تەقاندووەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان رووداوی تەقینەوەكان قوربانی لێكەوتووەتەوە، بەڵام وردەكارییەكەی تائێستا نەزانراوە.

هـ ـ ح