بەرهەم ساڵح: موچه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێم وه‌ك سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی تری عێراق مافێكی ده‌ستورییه‌ و نابێت‌ ده‌ستی بۆ ببرێت

عیراق

28/04/2020‌ 1314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆك كۆمارى عێراق بەمەبەستی چارەسەری پرسی مووچەو پێکهێنانی حکومەت پێشوازی له‌ شاندی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌كات،موچه‌ی هاوڵاتییانی هه‌ریمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی تری عێراق مافێكی ده‌ستورییه‌ و نابێت به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رهاویشته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی بۆ ببرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، ئێوارەى ئەمڕۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (28/4/2020) پێشوازی له‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لیژنه‌كه‌كرد.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێویستە كۆششه‌كان بەو ئاراستەیە بن تاوه‌كو پەلە بکرێت لە دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و پرۆسەی چاکسازی ریشەیی، چونکە بۆ ئەمرۆمان چاكسازیی بووەتە پێویستیەکی وگرنگ و حەیاتی. 

هەر لەودیدارەدا باس لە لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەوی ڤیرۆسی کۆرۆنا کراو و سەرۆک کۆمار باسی لەوە کرد تێپەراندنی ئەم قۆناغە پێویستی بەهەوڵ و تێکۆشانی هەموو دڵسۆزانە و‌ ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگارییان ببینه‌وه‌ و رێگە نەدەین کاریگەری لەسەرقوت و بژێوی هاوڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت هەبێت.

هەروەها سەرۆک کۆمار جەختیکردوەتەوە کە لەپرۆسەی چاکسازیدا ئەبێت باشکردنی ژیان و گوزەرانی ئەوان ئامانج بێت و  ناشبێت به‌ هیچ پاساوێك رێگە بدرێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانبەران ببرێت و بەتایبەتیش توێژەكانی خوارەوە.

سه‌رۆك كۆمار  لەهەمان دیدار، باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ زۆر گرنگه‌ بپشتیوانی لە بەرهەمی خۆماڵی بكه‌ین و داهاتی نیشتمانی بۆ پشتیوانیكردن و باشکردنی بژێوی تێكڕایی هاونیشتمانیان بێت و پەرە بە توانای داهاتە نیشتمانیەکانی تر بدرێت تا بتوانرێت به‌ خۆبژێوی و پێشخستنی وڵات بەتەواوەتی دەستەبەر بکرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمیش له‌ مه‌ڕ داهاته‌كان و  یاسای نه‌وت و گاز، سه‌رۆك كۆمار رایگەیاندوە،‌ پێویسته‌ په‌نا به‌رینه‌ به‌ر ده‌ستور و به‌ پابه‌ندی یاسای بودجه‌ و به‌ركه‌وته‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بین، له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیش كه‌ مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌پارێزێت و گرنگە بە راشکاوانە پەنجە بخرێتە سەربرینەکان و چارەسەری ریشەییان بۆ بدۆزرێتەوە.

بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانیش ئه‌وه‌شیان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ موچه‌ی هاوڵاتییانی هه‌ریمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی تری عێراق مافێكی ده‌ستورییه‌ و نابێت به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رهاویشته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی بۆ ببرێت، هەروەها جەختی کردەوە لەوەی پێویستە بەشێوەیەکی شەفافانە پرسی تەسوییەی دارایی بەڕیوەبچێ بەپیی دەستوور و یاسای بودجە، بەلام نابی ئەم ببیتە مایە دواخستن یا بڕینی موچەی فەرانبەران. 

 سه‌رۆك كۆمار لەدیدارەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دۆخەکە قورسەو پێویستی بەئیرادەی چارەسەرێکی عادیلانەیەو پێویستە مووچەخۆران نەکرێنە قوربانی ناکۆکییە سیاسییەکان، دواتر سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستە روو، کە ‌ دڵسۆزانی وڵات قبوڵی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ هاوڵاتییان باجی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان بده‌ن.