شارپرێس:
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "ئه‌و به‌شانه‌ی زانكۆ كه وانه‌كانیان تیۆرییه، ده‌ست به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن".
ڕه‌زا حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌میدیای فه‌رمی یه‌كێتی وتووه "به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن و زانكۆی سلێمانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كردووه".
ده‌شڵێت "ئه‌و به‌شانه‌ی كه وانه‌كانیان تیۆرییه، ده‌ست به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن و به پشتیوانی هه‌موولایه‌ك، رێگرده‌بین له به‌فیڕۆچوونى خوێندنی ئه‌مساڵ".
له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ ڕه‌زا حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌كرد، "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆناوه هه‌یه و تائێستا هیچ به‌رچاو روونیه‌ك نیه كه‌ی ده‌وامی ئه‌وان ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ڕ . ج