شارپرێس:
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌غدا به‌شانده‌كه‌ی هه‌رێمی وتووه ده‌توانن تا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ شارپرێس ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، حكومه‌تی عێراق و به‌تایبه‌ت وه‌زیری نه‌وت به شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان گوتووه، به‌غدا لاری له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم نییه به‌ڵام ناتوانن بچنه ژێر باری داواكارییه‌كانی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا، چونكه داهاتی عێراق له شه‌ش ملیار دۆلاره‌وه بۆ یه‌ك ملیار دۆلار دابه‌زیوه، هه‌ر بۆیه ئه‌مشه‌و شانده‌كه‌ی هه‌رێم به‌ده‌ستبه‌تاڵه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سبه‌ینێ هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس باسی له‌وه‌شكرد، پێده‌چێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستبه‌تاڵی بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر، سبه‌ینێ هه‌ینی له‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دۆخی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوتوێبكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌غدا به‌لایه‌وه گونجاو بووه كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامییان هه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی نرخی نه‌وت گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وه‌ش تاكه ئه‌نجامی دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ی شانده‌كه بووه له به‌غدا.
ڕ . ج