كوێستان محه‌مه‌د: داواكارین كۆمپانیاكان مووچەی كریكارەكانیان بدەن

کوردستان

01/05/2020‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگه‌یاند، داواكارین لە سەرجەم خاوەن كارو كارگەو كۆمپانیاكان پابەندی یاسا بەركارەكان بن و مووچەی كریكارەكانیان بدەن.

كوێستان محه‌مه‌د وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی له‌ رۆژكی كرێكاراندا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "لای هەمومان روونە كرێكارانی كوردستان لەم بارودۆخەی ئێستادا (وەك سەرجەم كرێكارانی جیهان) زیاتر لە پێكهاتەكانی تری كۆمەڵگا پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە هەیە، چونكە بژێوی ژیانیان رۆژانەیەو نەبوونی رۆژێكی كار كاردەكاتە سەر داهاتیان و شێوازی ژیانیان، چ جای ئەوەی بۆ نزیكەی دوو مانگ لە كارەكانیان داببڕێن".

ده‌شڵێت: "بۆیە داواكارین لە سەرجەم خاوەن كارو كارگەو كۆمپانیاكان كە پابەندی یاسا بەركارەكان بن و مووچەی كریكارەكانیان بدەن، هەروەها داواكارین لە كەسانی تواناداری یٔەم نیشتمانە كە هەموو هەوڵ و تینێكیان بخەنە كار بۆ هاریكاری و خزمەتكردنی كرێكاران".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كوێستان محه‌مه‌د له‌ یه‌ك ئایاردا/ ساڵڕۆژی جیهانی كرێكاران

كرێكاران هەمیشە چینێكی خۆبەختكارو خەمخۆری میللەتن و هەموو ساڵێك لە ١ی ئایاردا وەك نەریتێكی جیهانی پیرۆزبایی پێشكەشی كرێكاران دەكرێت و ئاهەنگ و بۆنەی تایبەتیان بۆ سازدەكرێت، وەك پێزانینێك بەرامبەر رۆڵی گرنگیان لە نێو كۆمەڵگاو لەبەر چاوگرتنی ماندووبوونیان و مافەكانیان.

ئیمەش لە هەرێمی كوردستان هەرچەندە ناتوانێن وەك پێویست بەرزی یٔەم رۆژە رابگرین (لەبەر یٔەو بارودۆخە ناهەموارەی تیایدا دەژین لە رووی تەندروستی و یٔابوورییەوە)، بەڵام لەگەڵ یٔەوش وەك نەریتێكی هەمیشەیمان ئەم رۆژە لە سەرجەم كرێكارانی جیهان بە گشتی و كرێكارانی كوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەكەین.

بەسەرجەم كرێكاران رادەگەێنین كە باوەڕی تەواومان هەیە بەوەی كە رێزی كرێكاران و داواكردنی مافەكانیان نابێت لە تەنها رۆژێكی ساڵدا قەتیس بكرێتەوە، بەڵكو لەسەرجەم رۆژەكانی ساڵ دەبێت هەوڵ و ماندووبوون و تێكۆشانیان لەلایەن سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا لەبەرچاو بگیرێت و هەموو

پێكڕا داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانیان بین.

لای هەمومان روونە كرێكارانی كوردستان لەم بارودۆخەی ئێستادا (وەك سەرجەم كرێكارانی جیهان) زیاتر لە پێكهاتەكانی تری كۆمەڵگا پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە هەیە، چونكە بژێوی ژیانیان رۆژانەیەو نەبوونی رۆژێكی كار كاردەكاتە سەر داهاتیان و شێوازی ژیانیان، چ جای ئەوەی بۆ نزیكەی دوو مانگ لە كارەكانیان داببڕێن.. بۆیە داواكارین لە سەرجەم خاوەن كارو كارگەو كۆمپانیاكان كە پابەندی یاسا بەركارەكان بن و مووچەی كریكارەكانیان بدەن، هەروەها داواكارین لە كەسانی تواناداری یٔەم نیشتمانە كە هەموو هەوڵ و تینێكیان بخەنە كار بۆ هاریكاری و خزمەتكردنی كرێكاران

بە تایبەتی و خەڵكی هەژار بە گشتی.

ئێمەش وەك وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە زیاترو راستەوخۆتر لە وەزارەتەكانی تر پەیوەندیمان لەگەڵ كرێكاران هەیە.. خزمەتی ئەم چینە كەم نازو ماندوو نەناسە بە یٔەركی سەرەكی سەرشانی خۆمان دەزانین و بە شانازییەوە هەموو هەوڵێكمان دەخەینە كار بۆ زیاتر خزمەتكردنیان

لە رووی چەندیەتی و جۆریەتییەوە.

لەم ماوە كورتەی كابینەی نۆیەمیش ویرای كورتی ماوەو نالەباری سەرجەم بوارەكانی سیاسی و یٔابووری و تەندروستی هەوڵمان داوە چەندین خزمەتی كاریگەرو بنەڕەت پێشكەش بە كرێكارانی كوردستان بكەین، لەوانە:

1. ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای كار، كە یٔێستا لە یٔەنجوومەنی شورایە، تا ببێتە زامنی پاراستن و فراوانكردنی مافی كرێكاران، لە چوارچێوەی یاسا بۆ یٔەوەی هەمیشە بەردەوامیەتی مافەكان هەبێت.

2. كاركردن لەسەر ئامادەكردنی رەشنووسی هەمواری یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بە جۆرێك لەگەڵ بارودۆخی یٔێستاو داهاتووی كوردستان گونجاوتر بێت و مافی زیاتر بۆ كریكاران بە تایبەتی و خانەنشینان بە گشتی دابین بكات.

3. چالاككردنی لێژنەكانی بەدواداچوون بۆ دەستەبەركردنی كرێكاران، تاكو بتوانین هەموو كرێكاران دەستەبەر بكرێن و مافەكانیان پارێزراو بێت، لە كاتی روودانی هەركارەساتێك یاخود دوای گەیشتنە تەمەنی خانەنشینی.

4. كاراكردنی لێژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی كار بۆ زیاتر بەدواداچوونی مافی كرێكاران و نەهیشتنی یٔەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر كرێكاران دەكرێن.

5. لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ چالاككردنی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (الصحه‌ والسلامه‌ المهنیه‌)، تاكو ژیانی كرێكاران لە كاتی كاركردندا پارێزراو بێت و دوور بن لە بەركەوتەی ترسناك لە كاتی كاركردن.

6. هەڵمەتی نیشتیمانیمان دەست پێكردووە بۆ هۆشیاركردنەوەی كرێكاران لە هەردوو بواری دەستەبەركردن و تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (الصحه‌ والسلامه‌ المهنیه‌)، كە هەردووكیان لە بەرژەوەندی كرێكاراندایە.

7. هیلێ گەرمی وەزارەت (بە ژمارە ٥٥٠٠) ی تایبەت بە كرێكاران و كرێكارانی بیانی بۆ یٔەوەی هەمیشە بە یٔاسانترین شێوەو دوور لە رۆتین لە پەیوەندی دابین لەگەڵ سەرجەم
كرێكاران و لە رێگای یٔەم ژمارەوە بتوانن هەر پرسیارو گازاندەو پێشێلكارییەك هەبێت بە
زووترین كات و باشترین شێوە بگەێندرێت. 

8. ئەمە جگە لە بەردەوامی خزمەتگوزاری لە بنكەكانی مەشق و راهێنانی پیشەیی و خولی

بەردەوام لە ئەكادیمیای سویدی بە گوێرەی پێداویستی بازاڕ، بۆ یٔامادەكردنی دەستی كرێكاری پێویست لە بازاڕو، دۆزینەوەی هەلی كار بۆ یٔەو كەسانی ناویان لە وەزارەت تۆماركردووەو، هەوڵدان بۆ رەخساندنی زۆرترین دەرفەتی كار لە رێگای جەخت كردنەوە لە خاوەن كۆمپانیاكان و پێدانی قەرزی بچووك بۆ رەخساندنی هەل ودەرفەتی زیاتری كاركردن.

لە كۆتایشدا پەیمان بە سەرجەم كرێكارانی كوردستان دەدەین كە لە ماوەی یٔەم چوار ساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا هەوڵی جدیمان دەبێت بۆ دابینكردنی زۆرترین مافی كرێكاران و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەرجەم كرێكاران.. هاوكاتیش داوا كارین لە كۆمپانیا و خاوەن كارەكان و كارگە یٔەهلییەكان كە بە جوانترین شێوە مافی كرێكاران دەستەبەر بكەن و، چاكترین خزمەتیان پێشكەش بكەن و رەچاوی یٔەو بارە ناهەموارەی هەرێمی كوردستان بكەن، وەك یٔەركێكی نیشتمانی و مرۆیی.

هەروەها داوا لەسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن و سەندیكای كرێكاران و پسپۆڕانی بواری كار دەكەم كە هاوكارمان بن لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پیشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە كرێكاران و، سەرجەم ئەو لایەنانەو كرێكارانیش ئاگاداردەكەمەوە كە دەرگای وەزارەتمان هەردەم واڵایە بۆ هەرپیشنیارو هاوكارییەك كە ببێتە مایەی زیاتر خزمەتكردن بە كرێكاران.

دووبارە پیرۆزو شەكاوە بێت ١ی یٔایار رۆژی جیهانی كرێكاران و بە هیوای هاتنەدی سەرجەم داوكارییە رەواكانیان لە كورستانێكی یٔارام و یٔاوەدان و لە ژێر چەتری دادوەری و خزمەتگوزاری بۆ هەمووان.

كوێستان محمد عبدالله
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
١ی ئایاری ٢٠٢٠