دەستگیركردنی چەكدارێكی داعش لە ناحیەی سەنگاو راگەیەنرا

کوردستان

03/05/2020‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشی لەناحییەی سەنگاو راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لەراگەیەنراوێك رایگەیاند، هێزەكانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەری ئاسایشی سەنگاو توانیتیان كەسێكی بەرەگەز عەرەب موالید ۱۹۸۸ دەستگیربكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاند، ئەو كەسە لەساڵی ۲۰۱٦ پەیوەندی كردووە بەڕیزەكانی داعشەوە لەپارێزگای نەینەوا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەمادەی .

ئێستا ئەو دەستگیركراوە بە ماددەی تیرۆر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسێكەی بەردەوامە .