ئەمریكییەكان چەك لەوڵاتانی پێشووی یەكێتی سۆڤییەت دەكڕن

مەلەفی تایبەت

09/05/2020‌ 1079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیگۆر یاكۆنین لە گۆڤاری " كومسومولسكایا برفدا" راپۆرتێكی نووسیوە دەربارەی پێویستی ئەمریكا بەو چەكانەی لەكۆمارەكانی یەكێتی سۆڤیەت بەرهەم دەهێنرێن، یاخود لە هاوپێمانی پێشووی وارسۆ.

بەپێی راپۆرتەكە، ئیدارە بەرپرسی هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای كاربەگرێگرتنی "ئیلاند" لە سوپای ئەمریكا داوای كردووە سیستەمەكانی چەك ئەوانەی لە وڵاتانی پێشووی یەكێتی سۆڤیەت پەرەی پێ دەدەن و بەكاری دەهێنن یان لە وڵاتانی كوتلەی رۆژهەڵاتی كە لە هاوپەیمانێتی وارسۆ بوونە، بكڕن.

لەو بارەیەوە، گۆڤارەكە چاوی كەوتووە بە سەرنووسەری گۆڤاری "ترسانەی وەتەن" عەقیدی یەدەگ (فیكتۆر موراخوفسكی)،  كە دەڵێت: ئەو چەكانە بۆیە دەكڕن تا كەلوپەلە سەربازییەكانی خۆیانی پێ تاقی بكەنەوە، سەرەرای تاقیكردنەوەی چەكە نهێنییەكانیان لە كێڵگەكانی "ئەبردین" لە ویلایەتی میریلاند. 

ئەو دەشڵێت: ئەمریكیەكان ماوەیەكی زۆرە ئەم كارە دەكەن، لە گەڵ ئەوەی هەندێك كات دەستبەرداری بوون، بەهۆی دووبارە ئاراستەكردنەوەی گرنگیەكانیان رووەو دژایەتی تیرۆر، بەڵام ئێستا رێچكەكەیان بە شێوەیەكی بەرچاو دەگۆڕن بۆ ركابەری كردنی "ركابەرە ئاستە بەرزەكان" و پەیكەربەندی هێزە چەكدارەكانیان نوێ دەكەنەوە.

باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا پێویستیان بەم جۆرە تاقیكردنەوانەیە، بەڵام لە نەوەدەكان و سەرەتای هەزارەدا پێویستیان بەم جۆرە چەكانە نەبوو. 

هەروەها دەڵێت: لەو كاتەدا، سوپای سۆڤیەتی شكستی هێنا و روسیاش تا ماوەیەك هەر لاواز بوو، بەڵام لە ئێستادا ئاڵینگاری نوێ دەركەوتوەو لەگەڵیشیدا پێویستی بە سەرژمێری نوێ سەری هەلداوە.

دیارە ئێستا ئۆكرانیا لەو فرۆشتنانەدا بەشداری هەیە، سەرەرای كۆمارەكانی یۆگسلافیای پێشوو، وەك كرواتیا و لە هەمان كاتدا بەشداری سربیاش بە دوور نازانرێت، لەگەل ئەوەی هاوڕێتی هاوڕیتیە، سربیەكان نمونەیان لە بەرهەمی كۆمپانیاكانیان ئامادە كردوە بۆ ركابەری كردن لەگەڵ كۆمپانیاكانمان، ئەویش لە پێشانگای چەك لە باشوری ئەفریقا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا