شارپرێس:
ئەمڕۆ چوارشەممە لەمەرزى تەوێڵە دەستگیرا بەسەر بڕێک شوتی خراپبوودا کە شیاو نەبوو بۆ خواردن.
کەیوان مەنوچەر لێپرسراوی هۆبەی کەرەنتیینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە -شۆشمێ ڕایگەیاند، ئەمڕۆلەلایەن کەرەنتینەکەیانەوە دەستگیراوە بەسەر بڕی(۲۰)تۆن شوتی خراپ بوودا،کە شیاوی خواردن نەبوون.
مەنوچەر ئاماژەى بەوەشکردوە، لەلایەن لیژنەی لە ناوبردن و ئاودیوکردنەوەوە ئەو بڕە شوتییە خراپ بووە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ووڵاتی ئێران.
یاسین نادر