گۆڕینی ستراتیژ.. چین دەچێتە رووبەروونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا

ڕاپۆرت

17/05/2020‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئۆراسیا دەیلی" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ناچاربوونی پەكین بە گۆڕینی میتۆدەكەی و چونە ململانێیەكی راستەوخۆوە لەگەڵ ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكە، سیاسەتی دوژمنكارانەی ئەمریكا بەرانبەر چین بەردەوامی دەبێت و دوای جێبەجێكردنی سزاكانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەهەمان شێوە پەكین ستراتیژییەتی خۆی دەگۆڕێت و دەچێتە رووبەرووبوونەوەیەكی راستەوخۆوە لەگەڵ ئەمریكا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، دەربارەی ئەم پرسە، لە ١٣ی مایۆدا بەرێوەبەری كاروباری زانستی لە یانەی ڤالدای، "ڤیدۆر لۆكیانۆف" قسەی كردووە.

لۆكیانۆف باوەڕی بەوە هەیە، كە واشنتۆن دۆخی پەتاكە ناقۆزێتەوە لە پێناو ئەوەی دەسەڵاتدارانی چین شازشی بۆ بكەن، یاخود بگەنە چارەسەرێكی مامناوەند لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، چونكە فشار خستنە سەر چین و هەڵكشان ئامانجێكی سەرەكییە بەلای ئەمریكاوە.

لەو بارەیەوە دەڵێت: تا كاتێكی نزیك، چین ویستی ئەوەی نەبووە بچێتە ململانێیەكی راستەوخۆوە و سیاسەتی ئەو وڵاتە بە شێوەیەك لە شێوەكان خۆی لەوە لاداوە و نەچووەتە ركابەریەكی راستەخۆوە، وەك ئەوەی روسیا دەیكات، بەڵام چینییەكان پێدەچێ چاوبگێڕنەوە بەمیتۆدە كلاسیكییەكەیاندا و لە داهاتوودا وەڵامی پەكین بۆ سزاكانی ئەمریكا هەمان شت دەبێت و دەست بۆ مەسەلەی بازرگانیش دەبرێت لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

لۆكیانۆف ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە سەراپای ئابووری جیهانی لەدەیەكانی كۆتاییدا لەسەر پەیوەندی توندوتوڵی ئابووری وەستاوە لە نێوان چین و ئەمریكادا، بۆیە كەمبوونەوەی ئەو پێكەوەبەسترانە دەچێتە نێو قۆناغێكی نوێوە لە رێكەوتنی ئابووری، لە بۆچوونی ئەودا ئەنجامی سەرەكی تێكچوونی پەیوەندییەكانی ئێستایان لەسەر باكگراوندی پەتای كۆرۆنا وەستاوە.

هەرچی روسیایە، بەگوێرەی بۆچوونی لۆكیانۆف، لەسەر ئاستی لێدوانە ئاشكراكان، پێچەوانەی رێكارە ئەمریكییەكانە و هیچ جۆرە سۆزداریەك لەگەڵ لایەنی ئەمریكیدا نییە، بەڵام ئەمە، مانای ئەوە نییە روسیا ناچار بێت ببێتە لایەنگیری لایەكیان یاخود بەشداری بكات لە جەنگی بازرگانی و ئابوریدا. 

مۆسكۆ هەوڵی ئەوە دەدات خۆی بە دوور بگرێت لەدەستێوەردانی راستەوخۆ لە ململانێی نێوان ئەمریكا و چین.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا