شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دواین كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به شارپرێس ئاشكرایكرد، به‌شێكی زۆر له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ر له‌جه‌ژن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ خانه‌نشینان دوای جه‌ژن كۆتا موچه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا وه‌رده‌گرن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای جه‌ژن به‌فه‌رمی ده‌ستكاریی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و بۆ نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌میده‌كاته‌وه.
شارپرێس زانیویه‌تی، پارتی له‌سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌هه‌ولێر و بادینان داوایكردووه دوای ئه‌وه‌ی خشته‌ی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كرێته‌وه ڕێگه به‌هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نه‌درێت، هاوكات پلانی ئه‌وه‌ش دانراوه له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی سیستمی نوێی موچه به پاساوی دووباره ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕێگه له ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران دژی موچه ده‌ستكاریكراوه‌كه‌یان بگیرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی شارپرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پارتی هه‌مان داوای له یه‌كێتی و گۆڕان كردووه، كه له‌سنوری خۆیان ڕێگه نه‌ده‌ن به‌پاساوی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه خۆپیشاندان دروستببێت، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كانی پارتی گوتویه‌تی، ناڕه‌زایه‌تی له‌سنوره‌كانی ئێمه دروستنابێت، چونكه خه‌ڵكی له‌دۆخی حكومه‌ت تێده‌گه‌ن.
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی شارپرێس، به‌شێكی زۆر له‌وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت ئاگاداری پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نین، به‌ڵكو مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌وه‌زیری دارایی كردوه لیستێكی موچه ئاماده بكات، كه له 600 ملیار دینار زیاتر نه‌بێت بۆ ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
ڕ . ج