شارپرێس:
كۆمپانیای ئه‌سترا زینیكا بۆ دروستكردنی ده‌رمان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانن تا مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا بخه‌نه بازاڕه‌وه.
كۆمپانیاكه باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌و ڤاكسینه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆرد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا دۆزیویه‌تیه‌وه، كۆمپانیای ئه‌سترا زینیكا ده‌توانێت په‌ره به‌دروستكردنی بدات و بۆ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ بیخاته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیای ئه‌سترا زینیكا ده‌شڵێت، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی پزیشكی ئه‌مریكاوه 1 ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێگه‌یشتووه، ئه‌وانیش له‌توانایاندایه یه‌ك ملیار له‌و ڤاكسینه دروستبكه‌ن.
هاوكات كۆمپانیاكه جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، له‌مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه به یه‌كسانیی به وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن.
ڕ . ج