شارپرێس:
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، ده‌ڵێت، به‌یاننامه‌که‌ى
سه‌رکردایه‌تى پارتى به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ى تێدایه‌و نیگه‌رانییه‌کانى خه‌ڵک گه‌یشتونه‌ته ئاستى ته‌قینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که حزبه‌که‌ى خۆشی تیایدا هاوبه‌ش و به‌شداره.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌وه‌ڵامێکدا بۆ راگەیەنراوەکەى سەرکردایەتى پارتى کە لە شارپرێس بڵاوکراوەتەوە رایگەاندوە"ئایا ئێوه پسوله‌ى لێبوردنى خوداییتان
هه‌یه تا به ئاره‌زوى خۆتان به‌رده‌وام تومه‌ت بۆ سه‌رکرده‌کانى
یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دى هه‌ڵبه‌ستن و به ئاره‌زوى خۆتان ناو و
ناتۆره‌یان به‌سه‌ردا ببه‌شنه‌وه و که‌سیش به یٔێوه نه‌ڵێ له پشتى
چاوتان دوو برۆ هه‌ن؟!
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستا کاتى چاوسورکردنه‌وه و فراوانکردنى رێگاى
تاکڕه‌وى نییه، به‌ڵکو کاتى به‌خۆداچوونه‌وه و نزیکبونه‌وه‌ى
لایه‌نه‌کانه له پێناوى ده‌ربازکردنى گه‌ل و وڵات له قه‌یرانه‌کان، نه‌ک
ده‌ربازکردنى ده‌سه‌ڵات له قه‌یران".
ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى دەشڵێت "به‌لامه‌وه سه‌یره ئێوه به‌وه
قه‌لس ده‌بن کاتێک ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێمه خۆپیشاندان بکه‌ین سه‌ره‌تا
به‌بڕیار له حکومه‌ت ده‌کشێینه‌وه، ئینجا له هه‌ولێر ده‌ست
پێده‌که‌ین!. نازانم بۆچى ته‌نیا به‌ناوهێنانى خۆپیشاندان له هه‌ولێر
هه‌نده ته‌نگاو ده‌بن؟
هەروەها ئارێز عەبدوڵا ئەوەشى خستوەەتەڕوو، ئه‌و شێوازه کار‌و کاردانه‌وه‌یه خزمه‌ت به پڕۆسێسى سیاسى کوردستان و
حزبه‌که‌شتان ناکا، چونکه نیگه‌رانییه‌کانى خه‌ڵک گه‌یشتونه‌ته ئاستى
ته‌قینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یٔه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که حزبه‌که‌ى خۆشم تیایدا
هاوبه‌ش و به‌شداره. ئایا له‌م حاڵه‌دا ده‌بێ بیر له هۆکار و رێگاکانى
چاره‌سه‌ر بکرێته‌وه، یان به‌چاو سورکردنه‌وه و وه‌ڵامى توند ئه‌وه‌نده‌ى تر خه‌ڵکى نیگه‌ران بکرێ؟.