تایبەتمەندی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی ئۆدی كە بۆ پاراستنی كەسە گرنگەكان دروستكراوە

هەمەڕەنگ

23/05/2020‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی ڕایگەیاند: دەستی بە فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی A8 L Security كردووە، كە پێشوازییەكی زۆری لە بازاڕەكانی ڕوسیا و ئەوروپا لێ دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، هەیكەلی ئۆتۆمبیلەكە پارێزەرێكی بەهێزی بە قەبارەی 7.62 × 51 و تایبەتمەندی VR9 هەیە، هەروەها شوشەكانی بە تایبەتمەندی VR10 دروستكراون، كە بەرگەی هەموو جۆرە گولە و دەستڕێژێك دەگرێت.

لەكاتی ڕوودانی دەستڕێژ و تەقەكردن، ئۆتۆمبیلەكە دەتوانێت 80 كیلۆمەتر بە خێرایی 80 كیلۆمەتر ببڕێت و نەوەستێت.

ناوەوی ئۆتۆمبیلەكە فراوانییەكی پێویستی هەیە، شاشەی تێدایە بە لەمس كاردەكات و تایبەتمەندی گەرمی و ساردی كوشنەكانی هەیە.

ئۆتۆمبێلی A8 L Security بزوێنەرێكی بەهێزی 8 پستۆنی بە فراوانی 4.0 لیتر و كێشی 571 ئەسپ هەیە، كە لە ماوەی 6 چركەدا لەسفرەوە دەگات بە 100 كیلۆمەتری خێرایی و دەتوانێت تێكڕای 210 كیلۆمەتر بڕوات.

هەروەها ئۆتۆمبیلەكە گێڕێكی 8 گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیە و نرخەكەی لە بازاڕەكاندا 750 هەزار دۆلارە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ