كازمی پەنا بۆ سعودییە دەبات

عیراق

23/05/2020‌ 1538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەنا بۆ سعودییە دەبات، بۆ ئەوەی كاری هاوبەشی پێكەوەیی بكەن، بەتایبەتی لەتێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.

بەپێی سەرچاوەكان، مستەفا كازمی وەزیری دارایی عێراق عەلی عەلاوی راسپاردووە، بۆ ئەوەی سەردانی سعودییە بكات، ئەوەش بۆ یەكلاكردنەوەی چەند پرسێك.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، كازمی وەك بەڵێنیداوە، كاری پێكەوەیی لەگەڵ سعودییە بكەن‌و دەرگاكان واڵا بكات، بۆ ئەوەی سعودییە لەعێراق كاری وەبەرهێنان بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، سعودییە ئامادەیی نیشانداوە هاوكاری عێراق بكات، بۆ ئەوەی  دۆخی قەیرانی دارایی تێپەڕێنێت، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروست بووە.

هـ ـ ح