هەڵواسینی وێنەی كەسایەتییەكانی سەر بەئێران عێراقییەكان تووڕە دەكات

عیراق

23/05/2020‌ 806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانیشتزانی پارێزگای بەغداو دیالە، كە ئەمەی دووەمیان زۆرینەیان سوننەن، تووشی شۆك بوون، بەهۆی هەڵواسینی وێنەی كەسایەتییە ئێرانییەكان لەشوێنە گشتییەكانی شارەكەیان.

وێنەی ئەو كەسایەتییە ئێرانی‌و نزیك لەو وڵاتانە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی قودس لە هەفتەی رابردوو لەچەند شارێكی عێراق هەڵواسران‌و ئەوەش تووڕەیی خەڵكی لێكەوتەوە.

وێنەكانی رێبەری باڵای ئێرانی "عەلی خامنەئی" ‌و سەرۆكی میلیشیاكانی حوسی "عبدالملك الحوسی"، ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنانی "حسن نصرالله"‌و فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی "ئیسماعیل قائانی" پێكهاتبوون.

بەپێی كەناڵی عەرەبییە لەناو خەڵكی ناڕەزایی دەربڕاوە بەرانبەر بەرزكردنەوەی وێنەی ئەو كەسانەو جەختكراوەتەوە، كە ئەوە دەستوەردانی راستەوخۆی ئێرانە لەكاروباری ناوخۆیی عێراق.

هـ ـ ح