شارپرێس:
جەوهەر محیەدین هەرکی لەپەیامێکدا بۆ هەرکییەکان رایدهگهیهنێت، ئەو زوڵم و ستەمەی کە بە درێژایی چەندین ساڵە لە ئێمەی هەرکی دەکرێت بە خۆڕاگری و کارکردنتان کۆتایی پێدێت.
له پهیامێكدا جەوهەر محیەدین هەرکی بۆ پیاوماقولانی عەشیرەتی هەرکی نوسیویهتی: "بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایمان ئاراستەی تەواوی ڕیش سپی و کەسایەتی و گەنج و لاوانی عەشیرەتی هەرکی خۆڕاگرو وڵاتپارێز، و هەموو عەشیرەتەکانی ناوچەکەو عێراق دەکەم. بەهیوام ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ لێبوردن و گەردەن ئازادی و تەبایی و پێکەوەژیان و خوای گەورە هەموو مرۆڤایەتی لە هەموو دەردو بەلاو نەخۆشیەک بپارێزێت، ئەو دەردە سەریانەی بەسەر جیهاندا هاتوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەزدانی مەزن بە میهرەبانی خۆی هەموو مرۆڤایەتی بەسەلامەتی لەم بەڵا گەورەیە دەرباز بکات و بپارێزێت، بەتایبەت گەلی عێراق و کوردستان".
باسی لهوهشكردووه: هەروەک ئاگادارن ئەم دۆخەی بە هۆی کۆرۆناوە هاتووتە پێشەوەو کاریگەریەکی نەرێنی کردوتە سەر سەرجەم سێکتەرو بوارەکانی ژیان، و کاریگەری لەسەر پڕۆژەو چالاکیەکانمان هەبووە، "بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئێوە هەمیشە لە بیرو زهنی من دان و تا دڵۆپێک خوێن لە لەشم دا بێت بۆ هیچ شتێک دەستبەرداری داواکاریە ڕەواکانتان نەبم و کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم داواکارییەکانتان، بەم زوانە و لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم دۆخە و نەمانی کۆرۆنا، ئەو زوڵم و ستەمەی کە بە درێژایی چەندین ساڵە لە ئێمەی هەرکی دەکرێت بە خۆڕاگری و کارکردنتان کۆتایی پێدێت".
جەوهەر ههركی دهشڵێت: "هەموو مافەکانی عەشیرەتی هەرکی کە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە پێشێلکراوە دەگەڕێنینەوەو سەرکەوتن نزیکە".
ئهوهشی نوسیووه: "پشو درێژی و خۆڕاگریتان بە نرخترین سامانە بۆ من، هەبوونتان هێزبەخش و هاندەرێکی بەهێزە بۆ من کە زیاتر کار بکەم بۆ خزمەتکردنتان، بە هیمەت و خۆڕاگریتان سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا هاوکات دەبێت لەگەڵ سەرکەوتن بەسەر زوڵم و ستەمداو دەرگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکانمان دەکرێنەوە".