سێ په‌رله‌مانتار سەبارەت به‌ قه‌رزی 27 ملیار دینار له‌سه‌ر هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان

23/05/2020‌ 2423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ په‌رله‌مانتار سەبارەت به‌ قه‌رزی 27 ملیار دینار له‌سه‌ر هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن، سەبارەت بەوەی حكومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، دەپرسین: ئەم قەرزانە چۆن و بۆچی كراون؟ لەكێ‌ كراون؟ بۆچی بەبێ‌ رەزامەندیی پەرلەمان كراون؟ كامەیە "نیعمەت"ی سیاسەتی نەوتیی هەرێمی كوردستان؟.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران سیروان بابان، دیاری ئەنوەر و مەم بورهان قانع له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن: نابێت لە پڕۆسەیەكدا بەناوی "چاكسازیی"، دەست ببرێت بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەڵكو چاكسازیی راستەقینە، دەبێت لە سەرچاوەكانی داهات و شەفافییەتی نەوت و گرێبەستەكانی نەوت و سەرجەمی سامانە سروشتییەكان دا بێت و دەسەڵاتی كۆمپانیاكانی حزب لەم بوارانەدا نەهێڵرێن.

راگەیاندراوێك لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆی كوردستانەوە

دەربارەی پەیامەكەی دوێنێ شەوی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یٔەم راگەیاندراوە بۆ رایگشتیی كوردستان بڵاودەكەینەوە:

1- سەبارەت بەوەی حكومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، دەپرسین: ئەم قەرزانە چۆن و بۆچی كراون؟ لەكێ‌ كراون؟ بۆچی بەبێ‌ رەزامەندیی پەرلەمان كراون؟ كامەیە "نیعمەت"ی سیاسەتی نەوتیی هەرێمی كوردستان؟ دوو ساڵە حكومەت دەڵێت: قەرز دەدەینەوە، ئایا تایٔێستا چەندە قەرزی داوەتەوە و بەكێی‌ داوە؟

2- نابێت لە پڕۆسەیەكدا بەناوی "چاكسازیی"، دەست ببرێت بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەڵكو چاكسازیی راستەقینە، دەبێت لە سەرچاوەكانی داهات و شەفافییەتی نەوت و گرێبەستەكانی نەوت و سەرجەمی سامانە سروشتییەكان دا بێت و دەسەڵاتی كۆمپانیاكانی حزب لەم بوارانەدا نەهێڵرێن.

3- داوا لە سەرجەمی پەرلەمانتارانی كوردستان دەكەین، هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ یٔەوەی دوای پشوەكانی جەژن، بەرپرسانی باڵای حكومەت بانگێشتی پەرلەمان بكەین و "كۆكار"ێكی پەرلەمانیی لە سەرجەمی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان پێكبهێنرێت و یٔامانج لێی بەدواداچونی یٔەو 27 ملیار دۆلارە بێت، كە گوایا قەرزە و كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم، سەرەڕای دیاریكردنی یٔاڕاستە ستراتیژییەكانی چاكسازیی راستەقینە لە هەرێمی كوردستان و دەركردنی یاسایەك بۆ چاكسازیی لە سێكتەرەكانی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆدا.

پەرلەمانتارانی سەربەخۆ

سیروان بابان
دیاری یٔەنوەر
مەم بورهان قانع
23/ 5/ 2020