شارپرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: وەك پێشتر بەڵێنیان دابوو ئەو بابەتانەی بە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی خوێندراون، بە ھییچ شێوەیەك داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا نووسیویه‌تی: "لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی رێگەمان نادات خوێندنی نێو کامپەس دەست پێ بکەینەوە و تەنانەت ئەستەمە بۆ ئانجامدانی تاقیکردنەوەکانیش، بۆیە دەمەوێت ھەمووتان دڵنیا بکەینەوە، کە لە ماوەی رابردوودا لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەیوەندی بەردەوام بووین".
باسی له‌وه‌شكردووه: دوای گەیشتنی فەرمانی بەڕێز سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەرونی و سایکۆلۆجی و دۆخی ئابووی خانەوادە بەڕێزەکانتان ڕادەگەیەنێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری ئێوە و مامۆستا و فەرمانبەرانی بەڕێز بکەم، کە ئەرکێکی زۆریان کێشا لە دامەزراندنی سیستمی ئەلیکترۆنی، ئەمەش ھەنگاوێکی ئەزموونی باش بوو، کە دەکرێت لە داھاتوودا سوودی لێوەربگیرێت.