په‌رله‌مانتارێك: ده‌بێت مه‌سرور بارزانی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت

کوردستان

26/05/2020‌ 922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ینێت پێش جوڵاندنی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی کوردستان نابێ لە میدیاوە بڵێن 27 ملیارەکە راست نیە، دەبێ مەسرور  بارزانی بانگهێشتی پەرلەمان بکەن داوای لێبکەن.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆشیاری عه‌بدوڵا ئه‌نداكی فراكسیۆنی گۆڕن له‌ په‌له‌مانی عێراق نووسیوویه‌تی: "پێش جوڵاندنی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی کوردستان نابێ لە میدیاوە بڵێن 27 ملیارەکە راست نیە، دەبێ مەسرور  بارزانی بانگهێشتی پەرلەمان بکەن داوای لێبکەن بە داتا و بەڵگە قەرزەکەیان بۆ بسەلمێنێ یان بەفەرمی لە قسەکەی پاشگەزبێتەوە".

هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سرور بارزانی له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند: له‌ ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ دۆخێكی خراپی داراییدا و 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌.

دوێنێش لەروونکردنەوەیەکدا رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى قەرزەکانى هەرێمى کوردستان کە بەوتەى سەرۆکى حکومەت ٢٧ ملیار دۆلار قەرزدارە رایگەیاند"سەرباری خراپی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و خراپتر بوونی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستا بە گشتی، حکومەتی هەرێم (٢٧) ملیار دۆلار قەرزارە،مەبەستمە لێرەوە بە لۆژیک و دوور لە هەموو ڕاڤەبۆکردنێکی سیاسی،بیسەلمێنم کە حکومەتی هەرێمی کوردستان (٢٧) ملیار دۆلار قەرزار نیە بە مانای قەرزی پشتبەستوو بە یاسا. 

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەشڵێت: "یٔەگەر حکومەتی هەرێم لە ماوەی (٥)ساڵ، بەدەر لەیٔاگاداری پەرلەمان، بەبێ جەدوەلەی قەرزەکان، بە لە تاریکیا مانەوەی قەرزدەرەکان، بڕی قەرزەکان، نرخی سوودی سەر قەرزەکان، چەماناتی قەرزەکان، کاتی دیاریکراوی دانەوەیان، دەروازە و بواری خەرجکردنیان حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک دۆلار قەرزار نیە جگە لە مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆران و شایستەی دارایی بەڵێندەران و سەرمایەداران کە زۆریان تەنانەت مایەپووچیش بوون،چونکە تەنانەت یەک لاپەڕەش سەبارەت بەم قەرزانە لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنە تایبەتمەندەکان دیکۆمێنت نەکراوە و بوونی نیە".

ئه‌مڕۆش لانووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ بڵاوده‌كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "لە چەند مانگی ڕابردوودا و لە چەندین بۆنەی جیادا بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بابەتی قەرزەکانی ھەرێم داوە و ڕوونی کردووەتەوە کە بەشێکی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەکرێت، پاشەکەوتی مووچەیە و  دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی ھەرێم،  کە ھۆکارەکەشی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە بووە . لە راستیشدا ئەو کوژمەیە دەبێتە ئیلتیزامی دارایی بەغداش بەرامبەر بە ھەرێم".