شارپرێس:
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بکوژی پۆلیسەکەی کەرکووک کە تەرمەکەی رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرابوویەوە، دەستگیرکراوە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لهوهكردووه: درەنگانی شەوی رابردوو بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، عەقید مازن غەریب کە پێشتر لەلایەن جێگری ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکە راسپێردرابوو، پەیوەندی به دکتۆر بەشیر حەداد-ەوە کردووە و هەواڵی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی ئەو کەیسەی پێ راگەیاندووە.
دهشڵێت: تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە ئافرەت بووە و هیچ ئاماژەیەک بە هۆکاری تاوانەکە نەکراوە.