شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگهیاند، پاش ئەوەی 25ی ئهم مانگه، تهرمی گهنجێك دۆزرایهوه هێزهكانیان دهستیان به لێكۆڵینهوه كردووه و توانیوویانه كهسێك بهتۆمهتی كوشتنی گهنجهكه دهستگیربكهن.
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردهوه: "ڕۆژی 25/5/2020 ئەم مانگە تەرمی ( ر . ح . ئـ ) لە قەڵادزێ گوندی (شۆڕان) دۆزرایە دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوکاری هێزەکانی یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ناوبراو دەستگیرکرد".
دهشڵێ: پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵەری پشدەر و پۆلیس دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی ناوبراوی کوشتووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری سلێمانی دەرکەوتووە ئەو گەنجە لە ڕێگەی زەبری دەرەکیەوە کوژراوە و هیچ ئاسەوارێکی گولـلـە بەسەر جەستەیەوە نەبووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.