شارپرێس:
ئەندامێکى کورد لەپەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت کە پۆستى پارێزگارى کەرکوک مافى کورد‌و به ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌دا جۆرێك له ئیستیفزاز هه‌یه له لایه‌ك یه‌ك پێكهاته یان دوو پێكهاته به‌رامبه‌ر به كورد.
ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراکسیۆنى یه‌كێتیی ڕایگه‌یاند: پۆستی پارێزگای كه‌ركوك مافی كورده و هه‌ركاتێك لایه‌نێكی سیاسی غه‌یره كورد توانی له هه‌ڵبژارده‌كانی داهاتوودا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌و كاته ده‌توانێت ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێت و پیرۆزباییشی لێده‌كرێت، به‌ڵام به میزاج و هوتافات و دروشمی جیاواز ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست نایه‌ت.
ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکرد، پۆستى پارێزگارى کەرکوک ئه‌و پۆسته هی كورده به‌پێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌م دوو سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌مرێكی واقیع خۆی سه‌پاندووه به ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌دا جۆرێك له ئیستیفزاز هه‌یه له لایه‌ك یه‌ك پێكهاته یان دوو پێكهاته به‌رامبه‌ر به كورد و ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسا و ده‌ستوور ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن لای چ لایه‌نێك بێت ئه‌و لایه‌نه ده‌توانێت ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌باره‌ت به گۆڕینی پارێزگارى کەرکوکیش رێبوار تەها لە بە کەناڵى ئێن ئاڕتى وتووە، پارێزگاری كه‌ركوك پارێزگاری فێعلی نییه، به‌ڵكوو به وه‌كاله‌ت پارێزگاره، سیفه‌تی یاسایی نییه، بەوتەى خۆشى گۆڕینی پارێزگاری كه‌ركوك له‌چاو پارێزگاره‌كانی دیكه‌ی عیراق زۆر ئاسانه.
هەروەها پەرلەمانتارە کوردەکەى پەرلەمانى عێراق جەختیکردەوە، تێبینی زۆره له‌سه‌ر ئه‌دای پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركوك و چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و پێشتر له‌لایه‌ن دادگای نه‌زاهه داواكراو بووه و بانگهێشت كراوه و ته‌نانه‌ت بڕیاری ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیجرائاته‌كان وه‌ك پێویست نه‌كراوه.