٩ کەسى تر لە هەولێر تووشى کۆرۆنا بوون

کوردستان

27/05/2020‌ 543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نۆ کەسی دیکە لە پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، پێنج لە تووشبووەکان لە یەک خێزانن و لە تورکیا گەڕاونەتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێكی تەمەن 38 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 39 و 32 ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن 15 ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن 17 و 16 ساڵ و سێ منداڵ تەمەن 11 و 7 و 3 ساڵانن.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی، پێنج تووشبوویان لە خێزانێکن و لە وڵاتی تورکیا گەڕاونەتەوە، لە کەرەنتیندا بوون و دانیشتووی شاری هەولێرن؛ سێ تووشبووشیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، تووشبووەکەی دیکەش دانیشتووی شاری هەولێرە و بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکراوە.

س.هـ