وەزیرى تەندروستى: دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێته‌وه‌

کوردستان

28/05/2020‌ 292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک تووشبووى نوێى کۆرۆنا ئامێرى ئۆکسجینیان لەسەرە.

د. سامان بەرزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى هەرێم ڕايگەیاند، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، هۆکاری یەکەم بەرکەوتنی زۆری هاووڵاتییان لە شوێنی قەرەباڵغ، هۆکاری دووەم پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستی، هۆکاری سێیەمیش زۆربوونی ژمارەی تووشبوان لە عێراق.

ئاماژەى بەوەشکردوە، زۆربەیان باری تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ژمارەیەک لە تووشبوان نیشانەکانی كۆرۆنایان هه‌یه‌، ژمارەیەکی دیكه‌ش تەندروستییان جێگیر نییە و ئامێرى ئۆكسجینیان له‌سه‌ره‌.

به‌رزنجى جەختی له‌وه‌ش کردەوە، دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاووڵاتییان ماسک و دەستکێش بەکار بهێنن.

س.هـ