شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتیان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه.
سامان به‌رزنجی لەمیانەی پێشوازیكردنی له شاندێكی ئیمارات و وه‌رگرتنی بڕی 7 ته‌ن پێداویستی پزیشكی و هاوكاری ته‌ندروستی حكومه‌تی ئیمارات، بەرۆژنامەنوسانی وت، به‌راورد به مانگی ئازار و نیسانی رابردوو، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا زیاتر بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی باسیله‌وه‌شكرد، ئێستا ژماره‌ی تووشبووان زیاتره و به‌راورد به مانگی ئازار و نیسانی رابردوو، خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتره، چونكه ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و ره‌چاونه‌كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له لایه‌ن به‌شێك له هاووڵاتیانه‌وه مه‌ترسییه‌كانی زیاتر كردووه.