شارپرێس: هەردی حەسەن
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەسەدان باڵندەی نەورەس لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە سەر ئاوی زێی بچوک مردار بوونەتەوە مەترسی لەناوچوونیان لێدەکرێت .
د.سەعدی تەیب ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری ڕاپەڕین بە شارپرێسی ڕاگەیاند" دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕینەوە ئاگادار کراینەوە لە مردار بوونەوەی ژمارەیەکی زۆر باڵندەی نەورەس ئێمە وەک تیمێکی پزیشکانی ڤێنەرنەری ڕاپەین سەردانێکی مەیدانیمان ئەنجام دا".
وتیشی" دوای پشکنین و بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک باڵندەی نەورەس دەرکەوت کە توشی پەتای ئەنفلۆنزا بوون و بەداخەوە بەوهۆیەوە بەسەدان باڵندە مردار بوونەتەوە ".
ئاماژەی بەوەشدا " بەداخەوە ناتوانرێت چارەسەری ئەو باڵندانە بکرێت چونکە ئەم باڵندە کێویانە بەردەوام جێگۆڕکێ دەکەن ، ئێمە بەردەوامیش دەبین لە چاودێری کردنیان".