شارپرێس:
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ده‌سه‌ڵات ده‌درێته پارێزگاره‌كان بۆئه‌وه‌ی ئاسانكاریی بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی سێكته‌ره گرنگه‌كانی ژیان، داوامانكردووه تا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه پێشنیازه‌كانی خۆیان پێشكه‌شبكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داوامان له پارێزگاره‌كان كردووه ڕێكاری توند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگرنه‌به‌ر.
وه‌زیری ناوخۆ وتیشی "چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له‌ڕۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا زیاتر ببێت له هه‌ولێر و سلێمانی".
به‌وته‌ی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، "هانی خه‌ڵك ده‌درێت به‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نیه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ڤایرۆسه‌كه بوونی هه‌یه".
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا وه‌زیری ناوخۆ وتی "به‌رپرسانی ته‌ندروستی جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به په‌له ته‌شه‌نه ده‌كات، وه‌ك پێویست خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بووه، ئه‌وه‌ی سلێمانی و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه ڕوویدا ئه‌نجامی خۆنه‌پاراستنه".
ڕ . ج