میران محه‌مه‌د: نابێت هیچ کەسێک لەسەر داواکردنی لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەستگیربکرێت

کوردستان

02/06/2020‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند،نابێت هیچ کەسێک لەسەر داواکردنی لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ و داواکردنی ماف و بژێوی ژیانی، دەستگیربکرێت یان ئازار بدرێت.

له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی تایبه‌تی خۆی میران محه‌مه‌د ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نووسیوویه‌تی: "سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ توندکردنەوەی خۆپارێزیدایە و لەگەڵ توندکردنی قەدەغەی هاتوچۆدا نیە بەتایبەت لەو شوێنانەدا کە بژێوی ژیانی هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبێت".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: نابێت هیچ کەسێک لەسەر داواکردنی لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ و داواکردنی ماف و بژێوی ژیانی، دەستگیربکرێت یان ئازار بدرێت