چەكدارانی سەر بە توركیا دەغڵودانی جوتیارانی حەسەكە دەسووتێنن

کوردستان

03/06/2020‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی رایگەیاند، گرووپە چەكدارییەكانی ناسراو بە "سوپای نیشتمانی" لایەنداری ئەنقەرە بەئەنقەست ئاگریان لە دەغڵ و دانی جوتیارانی گوندەكانی عەنیق هەوا و قاسمییە و  رێحانییە  بەرداوە، كە دەكەونە باكووری تەل تەمەر لە گوندەواری حەسەكە .

لەپاڵ سووتاندنی دەغودانی جوتیاران، چەكدارانی ئەو گرووپە توندڕەوانە خانوو ماڵی خەڵكی مەدەنی ناوچەكەشان ئاگر تێبەرداوە و تەقەشیان لە ئەو تیمانەی ئاگركوژێنەوە كردووە، كە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیانداوە.

ڕوانگەی سوری راشیگەیاند، كە سووتاندنی دەغڵ و دان و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا بەردەوامە بەجۆرێك ٥٠٠ دۆنم بەرهەمی گەنم و جۆی جوتیارانی گوندەكانی سەلماسە و تەل تەویل لە گوندەواری تەل تەمر لەلایەن گرووپە جەكدارییەكانی سەر بە توركیاوە سووتێنراون.

هەروەك ئاگر لە گوندی تەك بەڕاك لە گوندەواری قامیشلۆ كەوتووەتەوە، بەڵام دوای سووتاندنی ٤٠٠ دۆنم بەرهەمی دانەوێڵەی جوتیارانی ناوچەكە توانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی