شارپرێس:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر ژمارەی تووشبووانی بەم شێوەیە بەردەوامبێت لە هەڵکشان نەخۆشخانەکان ناتوانن هەموو تووشبووەکان وەربگرن.
دکتۆر هێرش سەلیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، خەڵک هەبووە هەڵگری ڤایرۆسەکەش بووە و رێنمایی پێدراوە بچێت بۆ نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای ئەوە چووەتە بازاڕ و تێکەڵی خەڵکیش بووە.
ده‌شڵێت "ئەگەر ژمارەی تووشبووانی بەم شێوەیە بەردەوامبێت لە هەڵکشان نەخۆشخانەکان ناتوانن هەموو تووشبووەکان وەربگرن، لە داهاتوودا ئەوەی نیشانەی نەبێت دەبێت لە ماڵەوە چاودێری خۆیان بکەن و کەی نیشانەیان لێدەرکەوت دەتوانن بێنە نەخۆشخانە".
دكتۆر هێرش داواشده‌كات، دەبێت رەوشی سیاسی نەبێتە هۆکاری ئەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە بسەنێت نابێت وا‌بکات بیانوو بداتە خەڵک کە بایەخی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمێنێت.
ڕ . ج