چیڵسی چاوی لەسەر فیرنەرە

وەرزش

06/06/2020‌ 146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد، كە یانەی چیڵسی ئینگلیزی چاوی لەسەر كڕینی یاریزانی یانەی لایبزیگی ئەڵمانی تیمۆ فیرنەرە.

تیمۆ فیرنەر تەمەنی 24 ساڵەو یانەی چیڵسی دەیەوێت لەم هاوینە ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، كە یانەی چیڵسی ئامادەیە بۆ كڕینی فیرنەر 10 ملیۆن یۆرۆ خەرج بكات.

پێشتریش یانەی لیڤەرپوڵ گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانە ئەڵمانییەكە كردبوو، كە ئەویش دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح